میلان و ئه‌نته‌ر بردیانه‌وه‌ ڕۆما به‌رامبه‌ربوو جه‌نه‌وا دۆڕا
نوشته شده توسط : Honar Pirani

میلان و ئه‌نته‌ر بردیانه‌وه‌ ڕۆما به‌رامبه‌ربوو جه‌نه‌وا دۆڕا
 

پێش كه‌مێك له‌ ئێستا له‌ درێژه‌ی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی 26 ی خولی ئیتالیا ناسراو به‌ كالشیۆ هه‌ردوو یانه‌ی ئۆدێنیزی و ئه‌نته‌رمیلان له‌ یاریگای ئه‌لفریۆلی تایبه‌ت به‌یانه‌ی ئۆدێنیزی رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ و تیایدا یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان توانی به‌ئه‌نجامی {3*2} یاریه‌كه‌ به‌رێته‌وه‌


سه‌ره‌تا له ده‌سپێكی یاریه‌كه‌دا یانه‌ی ئۆدێنێزی توانی له‌ رێگه‌ی یاریزان سیمۆنی پیپی له‌ خوله‌كی 3 دا گۆڵی یه‌كه‌م تۆمار بكات به‌ڵام خۆشی هانده‌رانی یانه‌ی ئۆدێنێزی زۆری نه‌خایاند و  یاریزان بالۆتێلی توانی له‌ خوله‌كی 6 دا گۆڵی به‌رامبه‌ر تۆماربكات  وه‌له‌خوله‌كی 20 تیشدا یاریزان مایكوان گۆڵی دووه‌می تۆماركرد و وه‌ له‌ دواخوله‌كه‌كانی گێمی یه‌كه‌مدا یاریزان میلیتۆ له‌ رێگه‌ی لێدانی سزاوه‌ له‌ خوله‌كی 45 دا توانی گۆڵی سێیه‌م تۆماربكات و گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجام كۆتایی هات و له‌ ده‌سپێكی گێمی دووه‌مدا یانه‌ی ئۆدێنیزی توانی له‌ خوله‌كی 52 دا له‌رێگه‌ لێدانێكی سزاوه‌ كه‌ یاریزان دی ناتالی جێبه‌جێ كرد توانیان گۆڵی دووه‌م تۆماربكه‌ن و تاراده‌یه‌ك ئه‌نجامه‌كه‌ كه‌م بكه‌نه‌وه‌ به‌ڵام نه‌یانتوانی له‌وه‌ زیاتر تۆماربكه‌ن و یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی{3*2} له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان كۆتایی هات .

ئه‌نجامی هه‌ندێك یاری تر

میلان  3*1  ئه‌تڵه‌نتا

كیڤۆ  2*1  كالیاری

پارما  1*0  سامپادۆریا

ناپۆلی  2*2  ڕۆما

لیفۆرنۆ  1*2  سیینا

جه‌نه‌وا  3*4  بۆلۆنیا

 


یۆ وێنه‌ی زیاتر

 

 


 

 




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , ,
:: بازدید از این مطلب : 761
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست